بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە ڕێگای چاندنی بۆمبێک لە ژێر پاسێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە تەقینەوەکە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی حکومەتی سوریا لە ئیدلب بووە و تا ئەو هێرشانەش بەردەوام بێت، درێژە بەم تەقینەوانە دەدرێت.
ڕۆژی چوارشەممە لە نزیک پردی ڕەئیس لە شاری دیمەشق پاسێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە 13 کەس کوژران و 3 کەسی دیکە بریندار بوون./.