بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز سامەڕایی ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەر ڕایگەیاند کە خۆپێشاندەرانی عێراقی داوای هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان دەکەن بەڵام جێی سەرسوڕمانە کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دژایەتی ئەم داواکارییەی ئەوان دەکات و ئامانجەکەشی پەرەپێدانی قەیرانەکەیە.
ناوبراو وتی: تێکدانی هاوسەنگی لە عێراق کارێکی شیاو نییە، ئەوانەی کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان نوێنەری لایەنە سیاسییەکانن، ڕاستکردنەوەی هەڵەکان متمانە بۆ پەرلەمانی نوێ دەگەڕێنێتەوە.
سامەڕایی وتی کە دەنگی خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا دەستکاری کراوە و کۆمیسیۆن دەبێت بسەلمێنێت کە وا نییە./.