بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالم عەبادی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە هێزەکانی لایەنگری حەشدی شەعبی و نەیارانی بوونی ئەمریکا لە عێراق، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم دواییە لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە کرانە ئامانج.
ناوبراو وتی: ئێمە پێشتر سەبارەت بە ڕۆڵی ئیمارات و ئەمریکا بۆ پیلانگێڕی لە دژی حەشد و دژبەرانی داگیرکاری ئەمریکییەکان هۆشداریمان دابوو.
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ی ئەم وڵاتە دەربڕیوە./.