بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی مانع ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە بە هۆی دەستێوەردان و گوشارەکانی ئەمریکاوە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نایەوێت دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە.
ناوبراو وتی: بە هۆی ئەمریکایەوە کۆمیسیۆن پێداگری لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەژمارنەکردنەوەی دەستیی دەنگەکان دەکاتەوە.
مانع وتی: ئەگەر دەنگەکان بە دەست هەژمار نەکرێنەوە ئێمە داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەکەین.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: نێوماڵی شێعە نیگەرانی دەستکاریکردنی دەنگەکانە و بە پێی دستووریش خەڵک مافی ئەوەیان هەیە کە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.
وتیشی کە بوونی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی موڵەتی کێشە ناوخۆییەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی سیاسی شێعە بە پێی پیلانگێڕییەکەی ئەمریکا نادات./.