بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی، چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لای تاوتوێ کرد.
کەناڵی CNN ڕایگەیاندووە کە بن زاید پەیوەندییەکی تەلەفوونیی لە سەرۆک کۆماری سوریاوە پێگەیشتووە و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانی تاوتوێ کردووە.
لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا هەروەها گۆڕانکارییەکانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لە سەر کراوە./.