بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی شەوی سێ شەممەی لایەنە سیاسییەکانی شێعە ڕایگەیاندووە کە ئەوان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا پێش چارەسەرکردنی کێشەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە و یەکلاییکردنەوەی سکاڵا و ناڕەزایەتییەکان، بەشداری لە هیچ دانوستانێکی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێدا ناکەن.
ئەوان هەروەها جەختیان لە سەر یەکڕیزی و پابەندبوونی تەواو بە هەڵوێستی پێشوویان بۆ دژایەتی ئەنجامی ڕاگەێندراوی هەڵبژاردنەکان کردووەتەوە.
کۆبوونەوەی شەوی سێ شەممەی لایەنە سیاسییەکانی شێعەش لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی شێعە، ناسراو بە ماڵی شێعە، زۆربەی لایەنە شێعەکانی عێراق بەدەر لە ڕەوتی سەدر لە خۆ دەگرێت./.