بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە سەر ڕێگای تێپەڕبوونی پاسێکی سەربازیی سوپای ئەم وڵاتە لە شاری دیمەشق 13 کوژراو و 3 برینداری لێکەوتەوە.
تەقینەوەکەش لە نزیکی پردی ڕەئیس لە شاری دیمەشق بووە و پاسێکی هەڵگری هێزە سەربازییەکانی سوپای سوریای کردە ئامانج.
سەرچاوە تەندرووستییەکانی سوریا ڕایانگەیاند کە لەو ڕووداوەدا 13 کەس کوژران و 3 ی دیکە بریندار بوون کە سەرجەمیان لە سەربازانی سوپای ئەم وڵاتەن./.