بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائێل گروسی کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا سەردانی واشنتنی کردووە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات.
ناوبراو سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بە بابەتێکی ئاسایی ناو برد و وتی کە ئەمریکا هاوبەشێکی سەرەکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە و بە دڵنیاییەوە کە چەندین بابەتی گرنگیش هەیە کە دەبێت پێکەوە لە سەری وتووێژ بکەین.
گروسی بە ئاماژە بە جیاوازییە سیاسییەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ و جۆبایدن، وتی کە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بابەتێکی هەمیشەییە و بە هاتنی کۆماریخوازەکان یان دیمۆکراتەکان تووشی گۆڕانکاری نابێت./.