بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پوشکار سینگ دەهامی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هێزەکانی فریاگوزاری خێرا بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکە گەیشتوونەتە گوندەکانی ویلایەتەکانی باکوری هیندستان بە تایبەت ئوتاراخاند.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕووخانی پردەکان و داخستنی ڕێگاوبانەکان خەڵکی تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر کردووەتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە لە مانگی شوباتی ڕابردووش لە ویلایەتی ئوتاراخاند زیاتر لە 200 کەس بە هۆی لافاوەوە گیانی خۆیان لە دەست دا.
وەرزی بارینی ساڵانە لە هیندستان زیاتر لە مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت./.