بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی شایگۆ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: پەیوەندییە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئێران بەردەوام بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم ئەو هاوکارییە دەبینرێت، ئێمە ئامادەین هەموو هەوڵێک بۆ خێراترکردن و بەرفراوانترکردنی هاوکارییەکان بخەینەگەڕ.
شایگۆ وتی: ڕووسیا و ئێران بە کردەوە لە سوریا شەڕی دژ بە تیرۆر دەکەن.
وەزیری بەرگری ڕووسیا وتی: دەتوانین بە پێی هەڕەشەکانی ئێستا هاوکارییەکان زیاتر بکەین، بە تایبەت ئەوەی کە لە ئەفغانستان سەرچاوە دەگرێت، ئەم هاوکارییە پەیوەندی بە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و هەروەها چالاکییەکانی داعش لە سنوری وڵاتانی دراوسێوە هەیە./.