بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا بەدەر لە ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان کەرتی تایبەتی هەر دوو وڵات وتوویژیان کرد.
دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت ئەوەی لە ناوچەی کەنداوی فارس دەگوزەرێت و هاوکاری هاوبەش لە پێناو بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ئەم ناوچەیە لەو باباتانە بووە کە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر وتووێژیان لە سەر کردووە./.