بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی عادل عەبدولمەهدی وتی کە دەفرایەتی پەیوەندییە سیاسی، ئابوری، کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ئێران و عێراق زیاتر دەتوانێت شێوازی جێبەجێکردن بە خۆوە بگرێت.
ناوبراو هەوڵەکانی کابینەی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولمەهدیی لە پێناو پتەوکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ ئێران بە گرنگ ناو برد و جەختی لە سەر ئیرادەی تاران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە ئاشتی و سەقامگیری عێراق و ڕۆڵی کارای لە ناوچەکە دەکات و ڕێز لە ئیرادەی گەلی ئەم وڵاتە لە بڕیارە سیاسییەکاندا دەگرێت.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات، بە سەرمایەیەکی گەورە لە پێناو نزیکایەتی زیاتری گەل و حکومەتی ئێران و عێراق ناوی برد./.