بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران، وتی: دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختیان لە سەر گرنگیی یەکڕیزی ئیسلامی دەکردەوە و ئەمڕۆش حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەمان بۆچوونیان هەیە و هەنگاوێکی پێویست و ستراتیژییە کە جیهانی ئیسلام لە دەبێت بیرمەندان و زانایانی ئیسلامی بەردەوام لە هەوڵی بەدیهاتنیدا بن.
ناوبراو وتی: هەنگاونان بەرەو پێشەوە و بوونی ئامانجێکی گشتگیر و ڕێبەر بۆ جیهانی ئیسلام بە پێویست دادەنرێت و ئەو ڕێبەرەی ئێمەش حەزرەتی محەممەدی ئازیزە کە لە فەرموودەکان و هەڵسووکەوتی ئەو پێغەمبەرە گەورەیە دەگەینە یەکڕیزی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنانی ئیسلام بەردەوام بۆ بەلاڕێدابردنی فەڵەستین وەک دۆسیەی سەرەکی جیهانی ئیسلام لە هەوڵ و پیلانگێڕیدان، ئەوان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای توانا دارایی و میدیاییەکانەوە ئەو پیلانگێڕییەی خۆیان دژ بە گەلی فەڵەستین و جیهانی ئیسلام جێبەجێ بکەن.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: ئەمڕۆ ئەم پیلانگێڕییە لە لوبنان و ئەفغانستان دەبینین و پێشتریش لە سوریا و عێراق بینراوە، تێگەیشتن لەم پیلانگێڕییە زۆر گرنگە و زانایانی ئیسلامی بۆ ئاشکراکردنی ڕەهەندەکانی پیلانگێڕی دوژمنان و پێدانی زانیاری بە گەلانی موسڵمان ڕۆڵی گەورەیان لە سەرە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک مەڵبەندی ئازادیخوازانی جیهان ئامادەیی ئەوەی هەیە تا تێکۆشانی دۆستایەتی، هاوکاری و پێکەوەبوون و یەکڕیزی بەردەوام وەک ستراتیژێک پەیرەو بکات و وەک پەناگەیەک لە سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان و دابینکردنی ئاشتی، دۆستایەتی، ئاسایش، گەشەی ئابوری و ڕۆشنبیری جیهانی ئیسلام هەنگاو بنێت، ئێمە دەستی دۆستایەتی سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت ئەوانەی لە خەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامدان، دەگوشین و جەختیش لەوە دەکەینەوە کە لە جیهانی ئیسلامیدا هەژاری، گەندەڵی، تیرۆر، ئاڵۆزی و ناسەقامگیری نەمێنێت./.