بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە میانەی وتارێکی ئۆنلاینی لە سی و پێنجەمین کۆنفرانسی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران، وتی: ئەو هەوڵانەی کە لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە پێناو یەکڕیزی موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامدا هەبووە، تا ڕادەیەکی زۆر گەیشتووەتە ئامانجەکەی و قۆناغی شەڕی تائیفی بە سەرچووە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە کە مەترسی شەڕی تائیفیمان لە سەر بێت و ئەمەش بە هاوکاری خودا، زانیاری، ووشیاری و بوونی کەسانی ڕاستگۆ و خوێنی شەهیدان مسۆگەر بووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: پیلانگێڕی هێشتا بەردەوامە و ئەمریکا لەم ڕێگایەدا زیاترین کار و چالاکیی هەیە، ئەمەش پێویست بەوە دەکات کە هەموومان پێکەوە پلانێکی هاوبەشمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەبێت.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا وتی: دەبێت کەڵک لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەربگرین، هەوڵ بدەین بیرۆکەی باش بدۆزینەوە و کەڵک لە دەرفەتەکان وەربگرین.
ناوبراو وتی: ئێمە هەموو کات هەڕەشەمان لە سەرە و مەترسییەکانیش زیاتر هێرشە بۆ سەر پێکەوەبوون، هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی ئێمە، تەنیا یەکڕیزیشە کە سەرکەوتنمان دەستەبەر دەکات./.