بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆڵن لوتر پاوڵ بە ڕەگەز ئەفریقی لە ساڵی 1937 لە شاری نیۆیۆرک لە دایکبوو. ناوبراو یەکەم وەزیری دەرەوەی ڕەشپێستی ئەمریکا بووە.
پاوڵ کاتێک کە لە سوپای ئەمریکادا خزمەتی دەکرد لە ساڵی 1987 تا 1989 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و لە ساڵی 1989 تا 1993 سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەو وڵاتە بوو.
لە کاتی هێرشەکەی عێراق بۆ کوێت کە بە شەڕی کەنداوی فارس ناسرا، پاوڵ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بوو.
ناوبراو شەست و پێنجەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو کە لە 20 ی کانوونی دووەمی 2001 تا 23 ی کانوونی دووەمی 2005 لە حکومەتەکەی جۆرج دەبلیۆ بۆش کاری دەکرد.
پاوڵ بە یەکێک لە نەیارانی ستراتیژی بۆش لە عێراق هەژمار دەکرا.
کۆڵن پاوڵ ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 84 ساڵی و بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد./.