بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزی چین لە ئەفغانستان لە چاوپێکەوتنی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی کاتیی تاڵیبان وتی کە وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا هەناردەی کاڵا و پێداویستییەکان بۆ ئەفغانستان دەست پێدەکاتەوە.
عەبدولقەهار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئەو چاوپێکەوتنە ڕۆژی یەک شەممە لە نێوان مەولەوی ئەمیرخان موتەقی و وانگ یو بەڕێوەچووە.
هەر دوو لا سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چین و تاڵیبان وتووێژیان کردووە.
چین یەک لەو وڵاتانەیە کە لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە هەوڵ دەدات پەیوەندی بازرگانیی لە گەڵ ئەم گرووپەدا هەبێت./.