بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری کە سەردانی ڕووسیای کردووە، لە باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری مۆسکۆ وتی کە بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێز لە گەڵ وڵاتانی دیکە بە تایبەت ڕووسیا و دراوسێکان پێویستمان بە نەخشەڕێگا هەیە و بە پێی دەرفەتی زۆری هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکان دەدەین.
ناوبراو وتی: ئێران و ڕووسیا تێڕوانینێکی هاوبەشیان لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا هەیە و هەر ئەمەش وایکردووە کە پەرە بە هاوکارییەکانی نێوان لە بواری بەرگری و سەربازیدا بدەن.
ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئێران هەروەها وتی: بە هۆی هەلومەرجی نێودەوڵەتی بە تایبەت تێڕوانینی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، دەرفەتێک هاتووەتە پێش تا زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت./.