بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئوری گوردین فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەگەر شەڕی دژ بە حیزبوڵڵای لوبنان ڕوو بدات دەبێت چاوەڕوان بین ڕۆژانە 2000 مووشەک ئاراستەمان بکرێت.
ناوبراو بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە شارەکانی تەل ئەبیب و ئۆسدود لە باشور لەم شەڕەی ئەمجارە زیاترین مووشەکیان لە کاتی دامەزرانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا بەرکەوتووە.
گوردین وتی کە ئەگەر شەڕی نوێ ڕوو بدات دەبێت چاوەڕوان بین ئەو ژمارە مووشەکە بۆ پێنج هێندەش زیاد بکرێت./.