No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی فیلم فێستیڤاڵ، فەڕنووش سەمەدی دەرهێنەری لاوی سینەمای ئێران لە گەڵ ڕوومینا پائۆلا دەرهێنەری ئەرجەنتینی و خوزە لووئیس مۆنتسینۆس دەرهێنەری ئێسپانیایی وەک ناوبژیوانانی بەشی میتینگ پۆینت(فیلمی یەکەم و دووهەمی دەرهێنەران) لە شەست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی وایادۆلیدی ئێسپانیا هەڵبژێردرا.
فەڕنووش سەمەدی ساڵی ڕابردوو بە یەکەم فیلمی درێژی خۆی«خط فرضی (هێڵی گریمانەیی)» توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی میتینگ پۆینت ئەم فێستیڤاڵە وەربگرێت .
پێشتریش 2 جار بۆ کورتە فیلمەکانی «سکوت(بێدەنگی)» و «نگاە(نیگا)» خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەی بە دەست هێناوە.
فێستیڤاڵی«وایادۆلید»ی ئێسپانیا ئەمساڵ لە 23 تا 30 ئۆکتۆبەر لە شاری وایادۆلیدی ئێسپانیا بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result