بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بە توندی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاتە دەنگ.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمجارەی عێراق گەورەترین پرۆسەی فریو و ساختەکاری بووە و خۆڕاگریش بۆچوونی خۆیی سەبارەت بە ئەنجامەکانی خستووەتەڕوو.
ناوبراو وتی کە هەڵوێستی خۆڕاگری بۆ بەرگری لە مافەکانی گەلی عێراق بووە.
عەسکەری وتی: سەرەتا دەبێت مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هۆی کارەکانی کە دوایین نموونەشی خیانەتی گەورەیە، دادگایی بکرێت، ئەو خیانەتەی کە لەگەڵ دوژمنان بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کرا.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا وتی: دووەم دەبێت مافی دەنگدەران و کاندیدەکانی ئەوان بگەڕێندرێتەوە و بە پێچەوانەوە دۆخەکە بە شێوازێک دەبێت کە پاشەڕۆژێکی باشی نابێت.
عەسکەری وتی: سێهەم ئەوەی کە ئێمە پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی شارستانیانە دەکەین و ئامۆژگاری ئەوەش دەکەین کە بە دوور لە هەر توندووتیژییەک بێت و دەرفەت بۆ پیلانگێڕان نەڕەخسێنێت./.