بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: ئەوەی کە لە عێراقدا ڕوو دەدات بابەتێکی ناوخۆییە لە سەر ئاستی ئەو وڵاتە و تەنیا پەیوەندی بە خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە هەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە پێشوازیمان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و ئەوەی کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە کە وەک هەنگاوێکی تەواوکەری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازی لەم پرۆسەیە دەکەین.
خەتیب زادە وتی کە هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا پەیوەندی بە گەل و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە./.