بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمی سرگێی شایگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا، بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی و بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان، ڕۆژی یەک شەممە گەیشتە مۆسکۆ.
لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ بەرپرسانی سەربازیی ڕووسیا و هەروەها باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە پێشوازییان لە محەممەد باقری کرد.
سەردانەکەی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ڕووسیا چوار ڕۆژەیە و بڕیارە بەدەر لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی، چەندین ناوەندی گرنگی سەربازیی ڕووسیاش بەسەر بکاتەوە./.