بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریادا هاتووە کە مدحەت ساڵح لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە تیرۆر کرا بەڵام ئەم کردەوە تیرۆریستییە تەنیا ئیرادەی گەلی سوریا بۆ بەردەوامی خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری و ئازادکردنی جۆلان وەک بەشێکی داگیرکراوی سوریا بەهێزتر دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جێی سەرسوڕمان نییە کە داگیرکارانی تاوانبار، ئازادیخوازان و خەباتگێڕانی سوریا و گەلانی عەرەب تیرۆر بکەن./.