بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لایەنەکانی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە ئەو 4650 کەسە سیاسین و بە هۆی چالاکی و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر داگیرکاری نایاسایی ڕژێمی زایۆنیستی زیندانی کراون.
520 کەس لەو گیراوانەش بە بێ هیچ تۆمەت و دادگاییکردنێک دەستبەسەر کراون.
200 کەس لەوان منداڵن و 40 ژنە فەڵەستینیش لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە زیندانی کراون.
544 کەس لەو فەڵەستینییانەش کە لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان سزای هەتا هەتاییان بە سەردا سەپاوە و 499 کەسیشیان سزای زیندانەکەیان زیاتر لە 20 ساڵە./.