بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: کاتی گەڕانەوە بۆ دانوستانە، من نامەوێت بیر لە پلانی دووەم بکەمەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەو پلانە بە پلانێکی باش نازانم.
ناوبراو وتی: کاتەکە ئەو گوشارە لە سەر ئێران دادەنێت کە بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێتەوە و کابینەی نوێی ئێرانیش کاتی پێویستی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و پێکهێنانی شاندی دانوستانکار هەبووە.
بۆرێڵ وتی: من ئامادەم لە برۆکسێل پێشوازی لە ئێرانییەکان بکەم بەڵام دەبێت لەم بوارەدا پشوودرێژ بین لە بەر ئەوەی کە نامانەوێت شکست بێنین./.