بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی شێعەی عێراق ناسراو بە ماڵی شێعە ناڕەزایەتی خۆیی لە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە دەربڕی و ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو هەڵەی کاتی هەژمارکردن و پاش هەژمارکردنی دەنگەکان ڕاست بکاتەوە.
ماڵی شێعە ڕایگەیاندووە کە بە پێداگری کۆمیسیۆن لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بە تەواوی ئەو ئەنجامە لە لایەن ئێمەوە ڕەتدەکرێتەوە.
هێزە سیاسییەکانی شێعە جەختیان کردووەتەوە کە بەرپرسیاریەتی ئەو هەموو هەڵە و کەمکوڕی و شکستەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کە کاریگەری نەرێنی لە سەر دیمۆکراسی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی هەیە، دەکەوێتە ئەستۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان./.