بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوکمێکدا مامۆستا عەبدولسەلام کەریمیی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری پێکهاتەکان و کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان دەستنیشان کرد.
مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی، لە دایکبووی ساڵی 1967، کوڕی شەهید، هەڵگری بڕوانامەی زمان و وێژەی عەرەب و هەروەها بڕوانامەی فەتوای ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژئاوای ئێرانە.
ناوبراو پێشتر قایمقامی قەزای دیواندەرە بۆ ماوەی 5 ساڵ، سەرۆکی زانکۆکانی پەیامی نوری مەریوان و سنە بۆ ماوەی 5 ساڵ. جێگری پلاندانان و هێزی مرۆڤیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی 5 ساڵ و بەڕێوەبەری ناوەندی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافیعی سنە بووە./.