بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر پاش ئەوەی کە ڕەوتەکەی 73 کورسیی پەرلەمانی عێراقی بە دەست هێنا، ڕایگەیاند کە دان بەو ئەنجامەدا دەنێت.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ڕەوتەکەی بووەتە گەورەترین فراکسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
سەدر ڕایگەیاند کە گرنگی بە فراکسیۆنێکی نیشتمانی دەدات نەک مەزهەبی یان نەتەوەیی.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە سەرجەم عێراقییەکان کرد کە لە بونیادنانەوەی نیشتماندا بەشداری بکەن و وڵات لە گەندەڵی، داگیرکاری، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، تیرۆریزم، بەسراوەیی و ملکەچی ڕزگار بکەن./.