بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر لاورنتینف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار و سرگێی ورشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ یەک شەممە لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک کۆماری سوریا بە ئاماژە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی کە ڕۆڵی واشنتن لە ناوچەکە لاواز بووە.
بەشار ئەسەد جەختیکردەوە کە بە پێی ئەم لاوازییە، وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ دەبێت بۆ پتەوکردنی ئاسایش و ئاشتی پێکەوە هاوکاری بکەن و داهاتووی ناوچەکەش تەنیا بە ئیرادەی گەلانی ناوچەکە و بە دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی دیاری دەکرێت.
ئەو دوو بەرپرسەی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەیان لە گەڵ بەشار ئەسەد لە پێناو فەرمانی ڤلادیمیر پوتین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندییەکانە لە گەڵ سوریا./.