بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە حوکمی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن کازمی قومی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار و بەرپرسی کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرا.
ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ گەلی ئەفغانستاندایە و ئامادەی هاوکاری هەمەلایەنەیە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام لەم وڵاتە.
حەسەن کازمی قومی کە ئێستا بووەتە نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان، پێشتر سەرکۆنسووڵی ئەم وڵاتە لە هەرات و هەروەها باڵیۆزی ئێران لە عێراق بووە./.