بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی وتی کە چەند لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی لە هەوڵی لاوازکردنی حەشدی شەعبیدان و پاش ئەوەی کە لە ڕووی سەربازییەوە شکستیان هێنا لە ڕووی سیاسییەوە ئەم ڕێکخراوەکان بە دزینی دەنگەکانی کردە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، سالم عەبادی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە ئەنجامی ڕاگەێندراوی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ڕوبەڕوی پرسیار کردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی فەتح بەڵگەی تەواوی لە بەردەستدایە کە پیشان دەدات دەنگەکانی هەژمار نەکراوە./.