بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: لە نیوەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی 5 ملیۆن و 549 هەزار و 311 تەن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 483 ملیۆن و 129 هەزار و 784 دۆلار لە نێوان ئێران و یەکێتی ئابوری ئوراسیا ئاڵوگۆڕ کراوە کە پشکی هەناردە یەک ملیۆن و 167 هەزار و 858 تەن بە بڕی 514 ملیۆن و 399 هەزار و 324 دۆلار و پشکی هاوردەش 4 ملیۆن و 381 هەزار و 453 تەن بە بڕی یەک ملیار و 968 ملیۆن و 730 هەزار و 460 دۆلار بووە.
ناوبراو وتی: هەناردە لەم ماوەیەدا بۆ 5 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئابوری ئوراسیا لە ڕووی کێشەوە نزیکەی لە سەدا 5 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 36 زیادی کردووە.
وتەبێژی گومرکی ئێران سەبارەت بە وردەکاری هەناردەی بۆ وڵاتانی ئوراسیا وتی: ڕووسیا بە 503 هەزار و 773 تەن بە بڕی 270 ملیۆن و 394 هەزار و 885 دۆلار بە گەشەی لە سەدا 6 لە ڕووی کێش و لە سەدا 32 لە ڕووی بایەخەوە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە پلەی یەکەمی کڕینی کاڵا و بەرهەمی ئێرانیدایە و پاشان ئەرمینیا بە کڕینی 412 هەزار و 623 تەن بە بڕی 123 ملیۆن و 675 هەزار و 202 دۆلار و دابەزینی لە سەدا 20 لە کێش و گەشەی لە سەدا 29 لە ڕووی بایەخەوە، کازاخستان بە 227 هەزار و 265 تەن بە بڕی 78 ملیۆن و 628 هەزار و 496 دۆلار و گەشەی لە سەدا 95 ی کێش و لە سەدا 28 ی بایەخەوە لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان.
لەتیفی وتی: قڕقیزستان چوارەم ئامانجی هەناردەی کاڵای ئێرانییە بۆ یەکێتی ئوراسیا بە 19 هەزار و 921 تەن بە بڕی 32 ملیۆن و 195 هەزار و 737 دۆلار کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 341 لە کێش و لە سەدا 295 لە ڕووی بایەخەوە زیادی کردووە و لە ئاکامدا بیلاڕووس بە 4 هەزار و 276 تەن بە بڕی 9 ملیۆن و 505 هەزار و 4 دۆلار دوایین ئامانجی هەناردەی کاڵای ئێرانی بە گەشەی لە سەدا 73 ی کێش و لە سەدا 22 لە ڕووی بایەخەوە بووە.
ناوبراو سەبارەت بە هاوردە لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئوراسیاش وتی: لەم بەشە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئەم یەکێتییە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، گەشەی لە سەدا 14.5 لە ڕووی کێش و لە سەدا 41 لە ڕووی بایەخەوە بینراوە کە ڕووسیا بە 3 ملیۆن و 575 هەزار و 264 تەن بە بڕی یەک ملیار و 716 ملیۆن و 775 هەزار و 182 دۆلار لە پلەی یەکەمدایە و لە سەدا 81.5 ی کێش و 87 ی کۆی گشتی بایەخی هەناردەی ئوراسیای بۆ ئێران مسۆگەر کردووە و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 3 و لە ڕووی بایەخیشەوە لە سەدا 34 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
وتەبێژی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: پاش ڕووسیا، کازاخستان بە 802 هەزار و 23 تەن بە بڕی 234 ملیۆن و 770 هەزار و 988 دۆلار دەبینرێت کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 135 و لە ڕووی بایەخیشەوە لە سەدا 137 گەشەی هەبووە.
سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی هەروەها وتی: بیلاڕووس بە 3 هەزار و 70 تەن کاڵا بە بڕی 12 ملیۆن و 183 هەزار و 880 دۆلار و دابەزینی لە سەدا 42 لە کێش و لە سەدا 28 لە بایەخدا لە پلەی سێهەم و ئەرمینیا بە 864 تەن کاڵا بە بڕی 4 ملیۆن و 627 هەزار و 969 دۆلار و دابەزینی لە سەدا 74 ی کێش و بەرزبوونەوەی لە سەدا 26 لە ڕووی بایەخەوە بە چوارەم هاوبەشی بازرگانی ئێران لە دابینکردنی کاڵاکان و قڕقیزستان بە 232 تەن کاڵا بە بڕی 372 هەزار و 441 دۆلار پێنجەم هەناردەکاری کاڵای بۆ ئێران لە یەکێتی ئوراسیایە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 78 و لە ڕووی بایەخیشەوە لە سەدا 67 دابەزینی هەبووە.
بە پێی دوایین ڕاگەێندراوی ڕێکخراوی گومرکی ئێران، بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی گەیشتە 79 ملیۆن و 100 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 45 ملیار دۆلار کە پشکی هەناردە 60 ملیۆن تەن کاڵا بە بڕی 21 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و پشکی هاوردەش 19 ملیۆن و 100 هەزار تەن بە بڕی 23 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە./.