بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسیم عەبدوڵڵا سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق وتی کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەستەمە بەڵام لایەنە سیاسییەکان داوا دەکەن دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە.
ناوبراو وتی: بێبەشکردنی حەشدی شەعبی لە دەنگدان، بە ئامانجگرتنی ئاشکرای ئەم هێزانەیە.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە وتی: لایەنە سیاسییەکان دەتوانن ڕەزامەندی لایەنەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی بە دەست بێنن و ئەگەر دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە ئەوا گۆڕانکاری گەورە لە ژمارەی کورسییەکانی ئەو لایەنانە ڕوو دەدات./.