بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی تەقەدوم هەواڵێکی ڕۆژنامەی العرب چاپی لەندەنی بە درۆخستەوە کە باسی هاوپەیمانی نێوان محەممەد حەلبوسی و لایەنێکی دیکەی کردووە.
هاوپەیمانی تەقەدوم ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا لە گەڵ هیچ لایەنێکی دیکە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ئەو هاوپەیمانییە داوایکردووە کە میدیاکان هەواڵ و زانیاری درووست تەنیا لە ڕێگای یەحیا محەممەدی وتەبێژەکەیانەوە وەربگرن./.