بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن حاجی حەسەن ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، ڕایگەیاند کە شەهیدانی تاوانەکەی ناوچەی تیونە لە لایەن قەناس بە دەستەکانی حیزبەکەی سەمیر جەعجەع و چەکدارەکانی ئەو حیزبەوە شەهید کراون و مێژووی ئەو حیزبە بە دەیان تاوانی لەو جۆرەی تێدایە.
ناوبراو وتی: ئامانجی حیزبەکەی سەمیر جەعجەع لەو تاوانە و شەهیدکردنی 7 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنانە بۆ ئەوەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوان بکات بەڵام ئەم پیلانەش لە لایەن حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەلەوە پووچەڵکرایەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان داوای لە سەرجەم بەرپرسانی سیاسی، حیزبی، سەربازی و ئەمنی وڵاتەکەی کرد کە لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەی حیزبی هێزەکانی لوبنان هەڵوێست و کاردانەوەیان هەبێت./.