بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید سەدرەدین قەبانجی وتارخوێنی هەینی نەجەف وتی: ساختەکاری و تەزویر لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەک هەتاو ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە پێش هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان پێکەوە وتووێژ بکەن و ئەنجامەکانیش پاش هەژمارکردنەوە و تاوتوێکردنی تانە و سکاڵاکان قبووڵ بکەن.
وتارخوێنی هەینی نەجەف وتی: خەڵکی عێراق ئەوەیان لە سەر شان بووە جێبەجێیان کرد، ئێستاش نۆرەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە سیاسییەکانە.
قەبانجی ڕووی قسەکانی کردە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و پرسیاری ئەوەیکرد کە بۆ دەنگی عێراقییەکان لە ئیمارات هەژمار کراوە؟
وتیشی کە کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە دەنگی 2 ملیۆن کەس هەژمار نەکراوە و ئەمەش پرسیاری گەورە لە سەر ڕۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بێ متمانەیی دێنێتە پێشەوە./.