بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر، لە حوکمێکدا 15 ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتەی دەستنیشان کرد.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شورای قەتەر سەرەتای ئەم مانگە بەڕێوەچوو، 45 ئەندامی هەیە، 30 ئەندامی لە ڕێگای دەنگدانی گشتییەوە هەڵدەبژێرن و 15 ئەندامی دیکەی لە لایەن میری ئەو وڵاتەوە دەستنیشان دەکرێن.
لە کاتێکدا کە لەو هەڵبژاردنانەدا هیچ ژنێک دەنگی پێویستی نەهێنا، میری قەتەر 2 ژنی وەک ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دەستنیشان کرد.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شورای قەتەر 234 کاندید بە تایبەت 26 ژن لە 30 بازنەی هەڵبژاردنەکان کێبڕکێیان کرد./.