بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی هەینی سەر مزگەوتی شێعەکانی ئەفغانستان، وتی: ماوەیەکی کەم بە سەر هێرشەکەی مزگەوتی شێعەکان لە ویلایەتی قوندوزی ئەفغانستان تێپەڕ نەبووە کە دیسانەوە لە ویلایەتی قەندەهار مزگەوتێکی دیکە کرایە ئامانج و بە دەیان قوربانیی لێکەوتەوە.
ناوبراو وتی: ئەم هێرشانە ئەنجامی پیلانێکی شەیتانی و گوماناوییە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بە هەڵوێستێکی بەهێزەوە ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم کوشتارانە بکەن./.