بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، درەنگ خواردنی نانی ئێوارە بە جۆرێک لە بری ئەوەی شەشی ئێوارە نان بخورێت کاتژمێر 10 بخورێت، هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاستی شەکری خوێن و هەروەها زیادبوونی کێشی جەستە.
ئەو کەسانەی نانی ئێوارە درەنگ دەخۆن ئاستی شەکر لە خوێنی ئەواندا بە ڕێژەی لە سەدا 20 زیاد دەکات و ئاستی تواندنەوەی چەوری جەستەش بە ڕێژەی لە سەدا 10 کەم دەکات، ئەمەش بە بەراورد بەو کەسانەیە کە لە کاتی خۆیدا نانی ئێوارە دەخۆن.
دواخستنی خواردنی نانی ئێوارە پەیوەندیی بە زیادبوونی کێشی جەستە و بەرزبوونەوەی شەکری خوێنەوە هەیە، ئەگەر هەمان بڕ بخورێت کە لە کاتی خۆیدا نانی ئێوارە خوراوە.
درەنگ خواردنی نانی ئێوارە پەیوەندیی بە قەڵەوییەوە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەیەک لە سەر 10 پیاو و 10 ژن سەبارەت بە کاتی نانخواردن، سیستەمی نانخواردن و کاتی خەوتن کراوە، لەو لێکۆڵینەوەدا کاتی خواردنی نانی ئێوارە کاتژمێر 10 و کاتی خەوتنیش کاتژمێر 11 بووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەگەر نانی ئێوارە درەنگ بخورێت ئاستی بەرهەمهێنانی شەکر لە خوێندا بەرزە و ئاستی چەوری تواوەش کەمە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمان ئەو بڕەش دەخۆن کە لە کاتژمێر شەشدا دەیانخوارد./.