بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوەکەی پێنج شەممەی بەیروت، وتی: ئێمە لە سەر خوێنی ئەو شەهیدانەی کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەیروت ڕژا، دەگەینە مافی خۆمان.
ناوبراو وتی: خۆپێشاندانەکانی بەیروت بە هێمنی و لە دژی دەستێوەردانە سیاسییەکان لە کاروباری دەزگای دادی لوبنان بووە.
سەفیەدین وتی: لە گەڵ بزوتنەوەی ئەمەل هیچ بانگەوازێکمان بۆ هاتنی خەڵک بڵاو نەکردەوە و دەکرا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بێنە سەر شەقامەکان، ئەو خۆپێشاندانانە زۆر ئاسایی بوو بەڵام بە پیلانێکی ناحەزان ئەو ڕووداوەی لێکەوتەوە.
وتیشی کە حیزبەکەی سەمیر جەعجەع جارێکی دیکەی هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان دا، ئەو حیزبە ڕووی ڕاستەقینەی خۆیی بۆ خەڵکی لوبنان ئاشکراتر کرد و لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی ئەمریکییەکان ئەو پیلانەی جێبەجێ کردووە.
هاشم سەفیەدین وتی: ئەوەی کە لە بەیروت بینرا بەشێک لە پیلانگێڕییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە کە لە لایەن هەندێک لایەنی عەرەبییەوە پاڵپشتی دەکرا./.