بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەر گرفتێک لە بەردەم ئیش و کاری گورچیلەدا کێشەی تەندرووستی جەستەی لێدەکەوێتەوە، هەر بۆیە پێویست بەوە دەکات کە بایەخی زیاتر بە پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکان بدرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لە چەند خویەکی ڕۆژانە دوور بکەونەوە کە زیان بە گورچیلەکان دەگەێنێت و بریتین لە:
زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن، بە بێ ئەوەی کە پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
زۆر خواردنی خوێ و بەکارهێنانی لە ژەمە خۆراکییەکاندا.
گرنگیدان بە خواردنی ئامادەکراو و لە قتونراو کە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێیان تێدایە.
گرنگینەدان بە خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست.
نەخەوتن و مانەوە بە ئاگایی بۆ ماوەیەکی زۆر.
خواردنی زۆری شەکر.
جگەرکێشان.
کەمی چالاکی جەستەیی و گرنگینەدان بە وەرزشکردن./.