بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە دەبێت پاڵپشتی لە پرۆسەی ئاشتەوایی ناوخۆیی لە ئەفغانستان بکرێت و هەوڵی ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەو وڵاتە بدرێت.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا و چین بە هاوکاری پاکستان دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵ بگێڕن.
وپتین وتی: پەیوەندیمان بە تاڵیبانەوە هەیە بەڵام بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەو گرووپە وەک حکومەتی نوێی ئەفغانستان پەلە ناکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تاڵیبان سەردانی مۆسکۆ دەکات./.