No Result    
    
         View All Result    
                       
                 
                         
     
  
         
        
            
        
            
            
                
                    
	
		
		
			
				
					
												
						
						
						
						
						
						
							
															
							
								بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵەکە، ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ی ئۆکتۆبەر ناوی ۶۲ پرۆژەی بەشی«فرۆم»ی فێستیڤاڵی بەڵگە فیلمی ئامێستێردام (ئیدفا) لە کاتێکا ڕاگەیەندرا کە لە سینەمای ئێران پرۆژەی «بایە قوشێک، باخێک و نووسەر» دەرهێنانی سارا دەوڵەت ئابادی، لەم بەشەدا دەبینرێت.
لە ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئەم پرۆژەیەدا هاتوە:« بایە قوشێک، باخێک و نووسەر» لە نێوان ڕوداوە سیاسیەکانی ساڵانی پێشووی ئێراندا، ئێمە بەرەو دۆزینەوەی جیهانی شاعیرانەی مەحمود دەوڵەت ئابادی یەکێک لە گرینگترین نووسەرانی هاوچەرخی ئێران بانگهێشت دەکات. ئەمیر نادری دەرهێنەری ناوداری سینەمای ئێران بەرپرسی بەرهەمهێنانی ئەم پرۆژەیە . سارا دەوڵەت ئابادی و فەرهاد محەمەدی بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەن.
								
								
															 
						 
						
						
						
									 
			 
			
		 
		
	 
 
                 
             
            
            
         
        
     
        
        
     
    
    
    
    
        
    
        
    
    
    
    
    
        No Result    
    
         View All Result