بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێوەندیە گشتیەکانی دایەرەی گشتی هونەرە شانۆییەکان، عوبەید ڕوستەمی بەرپرسی پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕایگەیاند : بە ئامانجی پشتیوانی، سوپاس و پێزانین لە ئەندامانی بنکە تەندرووستیەکان کە داکۆکیکاری یەکەمن لە پێناوی سەلامەتی مرۆڤ و ڕاوەستان لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا و هەروەها بە مەبەستی پێشوازی و پەلەکردن لە کوتانی ڤاکسێنی کۆرۆنا کەمپێنێکی پشتیوانیمان لەم پێناوەدا درووست کردووە.
ڕوستەمی بەرپرسی گشتی دایرەی «فرهنگ و ارشاد اسلامی»( کولتوور و ڕۆشنبیری ) ڕایگەیاند: لەم بەرنامەیەدا کە بە داهێنانی نووسینگەی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام ڕێکخرا، گرووپە پەسەند کراوەکانی فێستیڤاڵ لە گەڵ بەشێکی تر لە هونەرمەندانی بەشە هونەرییەکانی تر و بەرپرسی دایەرەی «فەرهەنگ و ئیرشاد»ی مەریوان و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە لە یەکێک لە بنکەکانی کوتانی ڤاکسێندا بەشدار بوون و بە بەڕێوە بردنی چەن بەرنامەیەکی کورتی فەرهەنگی و هونەری و پێشکەش کردنی گوڵ وە ئەندامانی چالاک لە بەشی تەندرووستیدا، سپاسی ماندوو بوونی ئەوانیان کرد و خەڵکیان بۆ ڕچاو کردنی ڕێنمایە تەندرووستیەکان و کوتانی ڤاکسێن بانگهێشت کرد.
پازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرشەقامی مەریوان لە 23ی ئۆکتۆبەر تا 28ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت