بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵە نەخۆشی و حاڵەتێکی دەروونی هەیە کە دەبنە هۆی تێکچوونی حەزی خواردن و خواردنەوە.
لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەو حاڵەتانە دەدرێت کە دکتۆر فەهمی پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دیاریی کردوون:
خەمۆکیی توند یان مامناوەند.
قەلەقی، زۆربەی جۆرەکانی.
نەخۆشییە دەروونییەکانی خواردن (ئەنۆرێکسیا، بولیمیا، بینج): ئەم نەخۆشانە لە ترسی قەڵەوبوون نان ناخۆن، یان هەیانە لە پڕێکدا زۆر دەخوات و پاشتر خۆی دەڕشێنێتەوە.
نەخۆشیی ناڕازیبوون بە شێوازی جەستە: ئەو کەسە وا هەست دەکات زۆر قەڵەوە یان بەشێکی جەستەی ناڕێک و نەگونجاوە.
نەخۆشییەکانی سایکۆسس، وەک شیزۆفرینیا و بەدگومانی و وەهم.
ئالوودەبوون بە هەندێک مادەی ئالوودەکەری وەک کریستاڵ و کحول و تلیاک و جگەرە و … هتد.
زۆرێک لە نەخۆشییە دەروونییەکانی منداڵان.
نەخۆشیی خەرەف و بیرچوونەوە لە بەتەمەنەکاندا./.