بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی یونیوز ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕایگەیاند کە ژووری عەمەلیاتی هاوپەیمانەکانی سوریا بڕیاری داوە وەڵامێکی قورسی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بداتەوە.
ژووری عەمەلیاتی هاوپەیمانەکانی سوریا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا هێرشیان کردووە سەر چەند دەزگایەکی مەدەنی لە ناوچەی تەدموڕ.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس کوژراون و بریندار بوون.
ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی هاوپەیمانەکانی سوریا ڕایگەیاندووە کە وەڵام و تۆڵەی ئەم هێرشە زۆر قورس دەبێت.
هاوکات لە گەڵ ئەم هەواڵەش، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە تەل ئەبیب هەرێمی ئاسمانیی جۆلانی داگیرکراوی بە ڕووی فڕۆکە مەدەنییەکاندا داخستووە./.