No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ڕاوێژکاری میدیایی، کورتە فیلمی «نەفیری» لە دەرهێنانی محەمەد سادق قەهرەمانی لە هەژدەیەمین بەشداربوونی خۆی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا توانی لە 9 بەشدا کاندید بوێتوو سێ خەڵات لە فێستیڤاڵی«Rima Awards»ی بەرازیل لە بەشەکانی باشترین ئەکتەر، دیکۆر و دیزاینی ڕوخسار وەر بگرێت.
ئەم بەرهەمە هونەرییە کە لە نووسینی سارا ئیسماعیلی و ئامادەکاری مەریەم غەفاری، بەرهەم هاتووە پێشتر توانیویەتی خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی «Golden Reel»ی ئەمریکادا وەربگرێت.
فیلمی«نەفیری» لە بەشەکانی باشترین فیلم، دەرهێنەر، ئەکتەر، سیناریۆ، داڕشتن، گریم و مۆسیقا لە فێستیڤاڵی «Rima awards» و فێستیڤاڵە گرینگە نێودەوڵەتیەکاندا ناودێر بووە و لە لایەن فێستیڤاڵی «Camden وPlam springs»ی ئەمریکا پشتیوانی لێکرا و لەم فێستیڤاڵەدا لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێدا نمایش کراوە.
No Result
View All Result