بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فارس بەدیری، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی لە سەر پێویستی هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کردەوە و وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پیشان دەدات کە هەندێک لایەن یارییان بە دەنگی خەڵکەوە کردووە و ئەمەش زەنگی مەترسیی لێداوە و ڕەنگە وڵات بەرەو ئاڵۆزی ببات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بینرا هەوڵێکی ڕێکخراو بۆ نەمانی فراکسیۆنە گەورەکان لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق بووە کە دەستی چەند وڵاتێک و چەند فراکسیۆنێکی تایبەتی لە پشتەوە بووە.
بەدیری وتی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەم شێوازەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، بەڵێن و متمانەی خۆیی لە دەست داوە، ئەمەش پیشان دەدات کە پلانێکی پێشوەختە لە دژی فراکسیۆنە گەورەکان بۆ لادانیان لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق هەبووە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی: پێویستە بۆ ڕێگری لە هەر ئاڵۆزییەک دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە تا ڕاستییەکان بۆ خەڵک ڕوون ببێتەوە./.