بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەیروت تا ئێستا 6 کوژراو و 33 برینداری دیکەی لێکەوتووەتەوە.
خاچی سووری لوبنانیش ژمارەی کوژراوەکانی هێرشە چەکدارییەکەی بەیروتی بە 6 کەس ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستی لوبنان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئامارەکان ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی 2 کەس لەو بریندارانە ناجێگیرە.
هەوڵەکانی سوپای لوبنان بۆ دەستگیرکردنی قەناس بەدەستەکانی بەیروت بەردەوامە و گەمارۆی ئەو بینایە دراوە کە ئەوانی تێدا جێگیر کراون./.