بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرایای قودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پاش لێدوانەکانی زیاد نەخاڵە ئەمیندرای گشتی ئەو بزوتنەوەیە، سەرجەم هێزەکانی بۆ هەر ئەگەرێک خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی کەتیبەکانی سەرایای قودسدا هاتووە کە بۆ پاڵپشتی لە هەڵوێست و لێدوانەکانی زیاد نەخاڵە، سەرجەم هێزەکانمان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆمان دەکەین.
زیاد نەخاڵە ڕایگەیاندبوو کە بە هەر شێوازێک پاڵپشتی لە دیلە فەڵەستینییەکان دەکەین تەنانەت ئەگەر ئەمەش بگاتە شەڕێکی دیکە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هیچ ڕێکەوتنێکیش ناتوانێت ڕێگری لەم پاڵپشتییەی ئێمە بکات.
بەم دواییانە 250 دیکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی مانیان لە خواردن گرتووە./.